دەنگۆی بەكۆمەڵ كوشتنی ژمارەیەك كۆچبەری عێراقی ڕەتدەكرێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، تائێستا هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر كوشتنی بەكۆمەڵی كۆچبەرانی عێراقی لە سنوورەكانی پۆڵەندا.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاند، پێشتر باڵیۆزخانەی عێراق لە وارشۆ ڕاسپێردراوە بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پۆڵەندی بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە بكات دەربارەی كوشتنی یان ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی بەرامبەر كۆچبەران بڵاودەكرێنەوە.

ڕوونیشیكردەوە، باڵیۆزخانەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەكانی پۆڵەندا بەدواداچوونی كرد و سەلمێندرا كە ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیا بیانی و ناوخۆییەكانەوە بڵاودەكرێنەوە نأڕاست، بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەكی سەلمێنەر و یاسایی دەربارەی بەكۆمەڵی كوشتنی عێراقییەكان لەسەر سنوورەكانی پۆڵەندا و بیلاڕوسیا.

جگە لەوەی هیچ سكاڵایەكی فەرمی لەلایەن هیچ هاوڵاتییەكی عێراقییەوە لەو بارەیەو پێیان نەگەیشتووە، وەك ئەوەی وتەبێژەكە ئاماژەی پێدا.

دەنگۆكە بەمدواییە لەلایەن هەندێك لە میدیا و پەیجەكانی سۆشیال میدیاوە بڵاوكرانەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسانی حكومی لەسەر پێدانی زانیاری و شەفافیەت ڕاسپارد

بابەتی دواتر

هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share