موقتەدا سەدر: فشاری ئێرانمان لەسەر نەبووە بۆ كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لەسەر نەبووە بۆ كشانەوە لە پەرلەمان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئەوەی دەگوترێت كە گوایە بە فشاری ئێران بووە درۆیە و ڕاست نییە.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی فشاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پڕۆسەی سیاسی پاشەكشەمان نەكردووە و وتیشی، “نەبووينە بەشێك لە بەرنامەی ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی عێراق دەدەن”.
ئاشكرایكرد، “ئەوانەی بە باڵی ئێران دەناسرێن هەوڵدەدەن دادگای عێراق ملكەچ بكەن و داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكەم هەڵویستی ئازایانەی خۆیان بنوێنن لەپێناو چاكسازی و ڕزگاركردنی نیشتماندا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە لایەنەكان لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا فشار دەخەنە سەر لایەنەكانی دەرەوەی شیعە لە پێناو خۆیان و بەرژەوەندییەكانیاندا.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا 12 کورد لەسێدارەدراون

بابەتی دواتر

فەرمی.. مانێ تا ساڵی 2025 بوو بە یاریزانی بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share