بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە خەرجكردنی پارەی وانەبێژی مانگی چوار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و ئاشكرایدەكات داوای لیستی مووچەی مانگی شەش كراوە و لە ئێستادا وردبینی تێدا دەكرێـت.

ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەستكراوە بە خەرجكردنی كرێی وانەبێژيی مانگی چوار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و پارەكەیان پێدەدرێت.
ئاشكرایكرد، داوای لیستی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵمان لێكراوە و ساڵانە ڕێنماییەكانی تایبەت بە كرێی وانەبێژیی مامۆستایان دەگۆڕدرێت بۆیە تائێستا بڕیار نەدراوە كرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایان لەمانگی تەمموز و ئابدا خەرجدەكرێت یاخود نا.

بەڕێوەبەری ژمێریاری دڵنیای دا، ئەو مامۆستایانەی كرێی وانەبێژیيان دەمێنێتەوە ئەگەر لەم ماوەیەشدا بۆیان خەرجنەكرێت مافیان نافەوتێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share