لە ئەڵمانیا، پەنابەرێكی كوردی خەڵكی باكووری كوردستان گیانیلەدەستدا.
مەلیکە ئاکباش كچێكی تەمەن 15 ساڵی خەڵكی ماردینی باكووری كوردستان بوو، وەك پەنابەر لە ئیتاڵیاوە ڕووی كردووەتە ئەڵمانیا و خۆی لە شەمەندەفەرێكی بارهەڵگرداخۆی شاردووەتەوە، كاتێك لە وێستگەیەكی نزیك میونشنی ئەڵمانیا شەمەندەفەرەكە وەستاوە، مەلیکە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و جەستەی بەر هێڵی كارەبای بەرزەپاڵەپەستۆی شەمەندەفەرەکە كەوتووە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
ڕۆژی هەینیی ڕابردوو تەرمی مەلیکە لە گۆڕستانێکی میونشنی ئەڵمانیا بەخاکسپێردرا.
Heute haben wir Melike Akbaş in München begraben. Sie wurde nur 15 Jahre alt. Gestorben ist sie auf der Flucht in ein besseres Leben. Ihr Wunsch war es hier zu studieren. Als sie nach tausenden Kilometern angekommen zu sein glaubte, starb sie auf einem Güterbahnhof bei München. pic.twitter.com/5Ce2PE5kob
— Kerem Schamberger (@KeremSchamberg) June 17, 2022