نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران لە سێ مانگدا زیاتر لە 100 کەسی لەسێدارەداوە

 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2022دا ئێران زیاتر لە 100 کەسی لەسێدارەداوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو ژمارە زۆرەی لەسێدارەدان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کاتێکدایە کە لە سەرتاسەری ساڵی 2020دا 260 کەسی لەسێدارەداوە، لە ساڵی 2021دا 310 کەسی لەسێدارەداوە.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، لە ماوەی نێوان سەرەتای کانونی دووەمی ئەمساڵ تا 20ی ئازاری ئەمساڵ 105 کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسێدارەدراون و زۆرینەشیان لە کەمینەکانی ئەو وڵاتە بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لەسێدارەدان لە ئێران هەیە تەنانەت لەسەر هەندێک تاوان کە مەترسییان کەمترە، بۆنمونە لەسێدارەدان بەتاوانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی ئازاریشدا 52 کەسی دیکە ڕەوانەی زیندانی شیراز کراون، کە سەرجەمیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و نێردراون بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی سەریان.

جەختیکردووەتەوە، حکومەتی ئێران بەردەوامە لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە تۆمەتی جیاواز، ئەوەش پیشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیدا سەرکۆنەی پیشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەکات لەلایەنەکانی دیکەشدا لەو وڵاتە، بۆنمونە سەرکوتکردن و کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان و دەستگیرکردن و هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران، کە بەمەبەستی داواکاریی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆپیشاندان دەکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، لە خۆپیشاندانەکانی ماوەیەکی کەم لەمەوبەردا زیاتر لە 55 کەس لە چالاکوانان، پارێزەران و ئەکادیمییەکان لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکراون و تۆمەتی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانییان دراوەتەپاڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل: ئەندامانى حکومەت لە ترسى هێرش دوور لە یەک کۆبوونەوە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەر لە چەند کاتژمێرێک حکومەت کۆبوونەوەیەکى نائاسایى ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى رووبەڕووبوونەوەى ئێـران. ئەوەشى…
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
Total
0
Share