پەرلەمانتارێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و چێوەی هەماهەنگی هیچ ئەنجامێكی نەبوو

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ماڵی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی سەروەری هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

ماجید شنگالی، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند، كشانەوەی سەدر لە پەرلەمان وایكرد پارتی و هاوپەیمانیی سەروەری بە دیدێكی واقیعیانە بجووڵێنەوە و شاندێك پێكبهێنێت بۆ دانوستاندن بە سەرۆكایەتیی فواد حسێن و ئەندامێتیی بەنگین ڕێكانی و شاخەوان عەبدوڵڵا بەمەبەستی دانوستاندن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

ئاشكرایكرد، “لە كۆبوونەوەكەی پارتی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی سەروەری كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ماڵی حەلبووسی بەرێوەچووە تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی نەبووە، بەڵام باس لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: رۆژی یەکشەممە تەواوی تەمویلی مووچە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیمان

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمیی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری…
زیاتر ببینە

“ئیدارەی هەولێر پۆستەر و ریکلامەکانی لایەنەکانی دەرەوەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەیشێوێنن”

سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت، ئیدارەی هەولێر پۆستەر و ریکلامەکانی لایەنەکانی دەرەوەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەیشێوێنن. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share