بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەنزینەوە درا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریدا ڕۆژانە سێ ملیۆن بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین بە كوالیتێكی باش دابینبكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتە سامانە سروشتییەكان تێیدا هاتووە، كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكاندا كۆبووە و بڕیاردرا ڕۆژانە 3- 3،5 ملیۆن لیتر بەنزین بە كوالێتییەكی باش دابینبكرێت.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێكی پاڵپشتیكراو بەردەوامدەبێت بۆ دابینكردنی بەنزینی 690 دیناری.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری سامانە سروشتیيەكان سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد كە لەماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاكانی كوردستاندا دابینكردووە و ڕۆڵی لە كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبووە.

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی كوالێتی بەنزینیش، وەزیری سامانە سروشتیيەكان داوای لە لیژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتيی بەنزینی كرد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەكیش بدەن كەبەدەر لە ڕێنماییەكانی وەزارەت سەرپێچی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی…
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share