فیلمی براكانی لەیلا ڕاگیرا

فیلمی سینەمایی (برادران لیلا- براكانی لەیلا) لەلایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری ڕاگرتنی درا.

فیلمەكە كە لە ڕۆڵگێرانی پەیمان مەعادی، نەوید محەمەد زادە (ئەكتەری ناسراوی كورد) و تەرانە عەلیدۆستی-یە بەبیانووی ئەوەی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی (پەخش کردن) چووەتە فێستیڤاڵی کان بڕیارەكەی لە دژ دەركراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرپەرشتیکردنی بڵاوکردنەوە و نمایشکردنی فیلم لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، فیلمەكە كە لە دەرهێنانی سەعید ڕۆستایی-یە سەرەڕای جەختکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی پێویست بۆ پابەندبوون بە یاسا و هۆشداریكردنەوەیان لە دەرئەنجامی هەر سەرپێچییەک، بەداخەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان بەبێ هیچ هاوکاری و چاکسازییەک نمایشکرا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە بەهۆیەوە بڕیاریشیداوە فیلمەكە لە ناوخۆی ئێراندا نمایش نەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕابردوو و ئێستای جلی کوردی
هەڵگرێكی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بە “نیگاری ڕامبرانت” وەسفیدەكات

لەوەوە کە سۆمەرییەکان لە کۆنترین شارستانییەتی مرۆڤایەتیدا بیپۆشن، تا ئەوەی کە ئەدیبێکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، ماریۆ بارگاس یۆسا،…
Total
0
Share