مستەفا كازمی یەكەم “دەمانچەی بابل”ی وەرگرت كە دروستكراوی عێراقە. بە هێزە ئەمنییەكانی وت، بە ئاشتی و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی وزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد ساحب دەڕاجی سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی جەنگی، یەكەم دەمانچەی بابل-ی بە دیاریی پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كرد كە لەلایەن دەستەی پیشەسازیی جەنگییەوە دروستكراوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا مستەفا كازمی وتەیەكی پێشكەشكرد و بە فەرماندەی هێزە ئەمنییەكانی وت، دەبێت بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتی و مرۆییەكان و بە شێوەیەكی پیشەییانە و ئاشتییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكەن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردووەتەوە، دەبێت هێزە ئەمنییەكان ڕێگریبكەن لە نانەوەی پشێوی و دەستدرێژیكردنەسەر موڵكی گشتی و تایبەت و پەكخستنی كار و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان.