وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی مامۆستیانی ئایینییەوە هۆشیاری بۆ ڕێگری لە سکچوون و ڕشانەوە بڵاودەکاتەوە

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلانی فراوانیان هەیە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی کۆلێرا و کۆنترۆڵی سکچوون و ڕشانەوە.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، پلانی فراوان بۆ ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا دەگرێتەبەر”.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، ئەو ڕێکار و ڕێنماییانە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی پارێزگا و ئیدارەکان دەکرێت بۆ چڕکڕدنەوەی کاری پێویست بۆ چالاککردنی لیژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حاڵەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی تووشبووان.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ دەکات بۆ فراوانکردنی هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان، هەڵمەتەکە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئایینی دەبێت، هەروەها چاودێریی شوێنە گشتییەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەزموونە گشتییەکان خوێندکارانی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

یەکێتیی ئەوروپا ناسناوی "کاندید بۆ ئەندامێتی" دەدات بە ئۆکرانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share