ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لەهەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی ڕاهێنەرێك بۆ جێگەكەی پۆچتینۆی ئەرجەنتینی بەردەوامە.
یانەی پاریس تا ئێستا بە فەرمی پۆچتینۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورنەخستۆتەوە بەڵام بە پێی ڕاگەیاندنەكانی فەرەنسا بێت هەموو شتێك لە نێوانیان كۆتایی هاتووە.
بە پێی ئاژانسی ئاڕ ئێم سی فەرەنسی پاریس لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ زێدان بۆ ئەوەی بیكاتە ڕاهێنەری نوێ.
ئەگەر لە دیاریكردنی ئەویشدا سەركەوتوو نەبوو، گفتوگۆ لەگەڵ گالتییەی ڕاهێنەری یانەی نیس دەكات.
گرێبەستی پۆچتینۆ ساڵی 2023 كۆتایی دێت بەڵام ئیدارەی یانەكە پێش وادەی خۆی دەیەوێت دووریبخاتەوە.