توركیا بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی كەلاری گرتەئەستۆ

وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردووەتەوە، لە ئۆپەراسێۆنەكەیاندا لە ژێر ناوی”چنگی قفڵ” ژمارەیەك لە ئەندامانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان كراونەتە ئامانج.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، “لە ئۆپەراسیۆنێكیاندا لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك لە ئەندامانی پەكەكە كراونەتە ئامانج و ئاشكرایانكردووە ئۆپەراسیۆنەكەیان بەردەوامدەبێـت”.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە درۆن هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلێك لە دەروازەی كەلار و نزیك سایلۆی كەلار و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی حاجییان وڵاتێکی دراوسێی عێراق هەڵمەتی دەستگیرکردن دەستپێدەکات

وڵاتی ئوردن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە گیانلەدەستانی دەیان حاجیی وڵاتەکەی لە سعودیە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی راگەیاند. ئەمڕۆ هەینی، موهەنەد…
Total
0
Share