وەزارەتی كارەبا دڵنیایی بە هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەدات

بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی دووبارە ئەنجامدانەوەی “تێست” بۆ شێوازی دابەشكردنەوەی كارەبای نیشتمانی بەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەدات و جەختیشدەكاتەوە” غەدر لە سلێمانی نەكراوە و سەرنج و تێبینی لەسەر شێوازی دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی هەبووە”.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەزارەت پلانی هەیە جارێكی دیكە “تێست” بۆ كارەبای نیشتمانی بكاتەوە بەمەبەستی دابەشكردنی بڕی كارەبای بەرهەمهێندراو بەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا و پێشتر لە وەرزی بەهار و پایزدا “تێست”ەكە بۆ كارەبای نیشتمانی كراوە و پێشنیازێك هەبووە هەر چوار وەرزەكە”تێست”بۆ كارەبای نیشتمانی بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دووبارەكردنەوەی “تێست” بۆ كارەبای نیشتمانی دەبێت كاتەكەی گونجاوبێت و غەدر لە هیچ شوێنێك لە پێدانی كارەبای نیشتمانی نەكراوە، بەڵكو تێبینی هەبووە و پێشتر “تێست”بۆ كارەبا بەیەكەوە بۆ سلێمانی، گەرمیان ڕاپەرین و زاخۆ كراوە و كاتێك هاتووینەتە سنووری پارێزگای هەولێر و تێستەكە كراوە پلەكانی گەرما بەرزبووەتەوە بۆیە وا هەستكراوە غەدر بووە لە سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی لە لیژنەكەدا ئەندامن نوێنەری سەرجەم ناوچەكان كە سەر بە وەزارەتی كارەبایە بۆیە لە دابەشكردنی كارەبای نیشتمانیدا غەدر نەكراوە و لەئێستادا خواست لەسەر كارەبای نیشتمانیی زیادیكردووە و بەرهەمهێنان كەمبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بازاڕی گواستنەوەی داخست.. هیچ یاریزانێكی تر ناكڕێت

بابەتی دواتر

لەم دوو ڕۆژەدا گرێبەستی دی ماریا یەكلاییدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share