هاتوچۆی هەرێم خاوەنی ئۆتۆمبێلی تاكسی و بارهەڵگرەكان ئاگاداردەكاتەوە
تایبەتە بە گۆڕینی تابلۆكانیان

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی گۆڕینی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسی و بارهەڵگر دەدات و جەختدەكاتەوە ئەوانیش بەهەمان دیزاینی تابلۆی تایبەت دەگۆڕدرێن، بەڵام تائێستا بڕیار لەكاتی جێبەجێكردن و وەرگرتنی بڕی ڕسووماتەكەیان نەدراوە.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە قۆناغی یەكەمدا بڕیاری گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت دراوە بۆ شێوازەی نوێیەكەی و ئەو میكانیزمەی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێبلی تایبەت پەیڕەودەكرێت بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلی تاكسی، بارهەڵگر و میری-ش كاریپێدەكرێت.

ئاشكرایكرد، تائێستا وادەی جێبەجێكردنی گۆڕینی تابلۆی تاكسی و بارهەڵگر بۆ سیستمە نوێیەكەی تابلۆ نەدراوە، بەڵام ئەوانیش دەگۆڕدرێن بەهەمان دیزانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگۆڕدرێن و پێشتر لەسەر ئەو پرسە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا كراوە و دەبێت ئەوانیش بگۆڕدرێن.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر كەسێك بە پەت خنكێندرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بەنزینە 800 دینارییەكە لەم بەنزینخانانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share