سەدر ئەنجومەنێكی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دامەزراوەكانی ڕەوتەكەی پێكهێنا

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەنجومەنێكی شەش كەسیی بۆ سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی كاروباری دامەزراوەكانی ڕەوتەكەی پێكهێنا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوكاتی كشاندنەوەی پەرلەمانتارەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەدر كاری بەشێك لە دامەزراوەكانی سەر بە ڕەوتەكەی هەڵپەسارد و تەنها شەش دامەزراوەی بە كارایی هێشتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسراوێكدا سەدر ئاشكرایكرد، شەش كەسی ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی ئەو شەش دامەزراوەیە كە بریتین لە نووسینگە تایبەتەكەی و چەند دامەزراوەیەكی ئایینی و كەلەپووری.

ئەوانەی موقتەدا سەدر ڕایسپاردوون بۆ بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی ڕەوتی سەدر، پێكهاتوون لە عەلی سەدر، مستەفا یەعقوبی، حەلیم فەتلاوی، مەحموود جەیاشی، حەیدەر جابری و محەمەد عبودی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەكی شۆكئامێز.. پیاوێكی عێراقی منداڵەكەی وەك ئامانج لە نیشانشكێنیدا بەكارهێنا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پیاوێكیان دەستگیركرد، كە بەشێوەیەكی شۆكئامێز و سەركێشانە منداڵەكەی بەكارهێناوە لە تاقیكردنەوەی تواناكانی خۆی لە نیشانشكێنیدا.…
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share