ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارە بۆ ڕێگای ڕێگای کەلار- دەربەندیخان تەرخاننەكراوە و ئەو پارەیە دەبێت لە داهاتی سلێمانی خەرجبكرێت.
عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی، “لە چەند ڕۆژی ڕابردودا وەزیرو بەرپرسانی حکومەت ڕایانگەیاند، كە بڕی 60 ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار- دەربەندیخان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تەرخانکراوە، بەڵام دوای بەدواداچون دەركەوتووە ئەمە بڕیاری خەرجکردنە و دەبێت لە داهاتی سلێمانی خۆی پارەکە دابین بکرێت”.
دەشڵێت، “لە سلێمانی دەڵێن هەموو تەرکیزمان لەسەر دابینکردنی موچەیە و پارە بۆ پڕۆژە نیە”.
بۆیە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، جگە لەم پڕۆژەیە، دەیان پڕۆژەی دیکە لە سلێمانی و گەرمیان و ڕانیە و هەڵەبجە و سەرجەم قەزار ناحیەکان لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان لێدراوە و دەبێت لە داهاتی سلێمانی بێت و لە سلێمانیش دەڵێن، داهات نیە، هەمووی ڕاگیراوە.
بەوتەی عەلی حەمە ساڵح لە ئێستادا سەرجەم پڕۆژەکانی هەڵبجە و گەرمیان و سلێمانی و ڕاپەڕین ڕاگیراون، جگە لە 100 مەتریی سلێمانی کە زۆر بەخاوی کاری تێدا دەکرێت.