حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی 15 ڕۆژ پێشخست و مووچەی مانگی حوزەیران دابەشدەكات.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد، دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و خانەنشین و مووچەخۆران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتەكە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی 15 ڕۆژ پێشخستووە و دابەشكردنی مووچەی دەستپێكردووە.
هۆكاری پێشخستنی دابەشكردنی مووچە، نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانە وەك وەزارەتی دارایی دەڵێت و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی بۆ هەموو وەزارەتەكان كردووە، سەردانی بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بكەن و پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرەكانیان وەربگرن.