بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی فێڵكردن لە ڕێگەی كاڵای ئەلیكترۆنییەوە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین تێیدا هاتووە، هێزەكانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە هاوكاریی پۆلیسی فریاكەوتن باندێكیان دەستگیركرد كە لەناو بازاڕی قەڵادزێ لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكەوە كە كاری یانسیب و فێڵكردنیان لە هاوڵاتییان بە كاڵای ئەلیكترۆنییەوە كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەركەوتووە لە نزیكەی هەزار كارتی یانسیب بە مەبەستی ساغكردنەوەی كاڵای ئەلیكترۆنی بەسەر هاوڵاتییاندا ساغكردووەتەوە كە بانگەشەی ئەوەیان كردووە ئەو كاڵایانە نرخەكەیان تا وەكو 35 هەزار دینار دەڕوات و پیشانی خەڵكیانداوە كە بۆیان دەردەچێت بەمەبەستی ڕاكێشانی سەرنجی كڕیاران، بەڵام هیچ كام لە كاڵا بەنرخەكان لەنێو بلیتەكان نەنووسراون. كە هەر بلیتێكیان بە هەزار دینار فرۆشتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەگەڵ باندەكە دەركەوتووە خەڵكێكی زۆر بلیتەكەیان كڕیوە، بەڵام بۆ زۆرترین كڕیار كاڵا كەم نرخەكان دەرچووە، لەكاتێكیشدا كاڵا بەنرخەكان لەناو بلیتەكاندا نەبوون و بۆ كەسیش دەرنەچوون.
پۆلیسی ڕاپەرین ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم تۆمەتباران كە دانیشتووی دەرەوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینن بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیانداوە.