لە سلێمانی پڕۆژەیەكی گرنگ جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەهاوكاریی ڕێكخراوی جایكای یابانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، پڕۆژەی ڕاكێشانی بۆری 600 ملیمەتری لە تاسڵوجەوە بۆ دووڕیانی سەرچنار لە كۆتایی ئەم مانگەدا تەواو دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی تێیدا هاتووە، پڕۆژەی ڕاكێشانی بۆری 600 ملیمەتری یەكێكە لەپڕۆژە گرنگەكانی بواری ئاو لە شاری سلێمانی بە گوژمەی نزیكەی 5.5 ملیۆن دۆلار و بە درێژیی 16 كیلۆمەتر جێبەجێدەكرێت كە لە تاسڵوجەوە بۆ دووڕیانی سەرچنارە و زۆر لەگەڕەكەكانی ڕاپەڕین و گەڕەكەكانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی سوودمەنددەبن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا لە 99%ـی كارەكانی تەواو بووە بڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەكە تەواوبێت، كە ڕۆڵی بانكی نێودەوڵەتیی یابانی (JICA) و وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو ئاوەڕۆ بەرزدەنرخێندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەک داوای پشکی چوار مانگی هەرێم لە حکومەتی عێراق دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، کۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share