داوای پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەر و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەكرێت

ژمارەیەك لە هێزە سیاسییەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكیاندا داوای پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەر بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق دەكەن بە جۆرێك كە ئەو حكومەتە ئامادەكاری بكات بۆ هەڵبژاردنێكی نوێ لە عێراقدا.

ئەو حزب و لایەنە سیاسییانە پێكهاتوون لە( حزبی شیوعی عێراقی، ڕەوتی كۆمەڵایەتیی دیموكراتی، بزوتنەوەی مەدەنی نیشتمانی، بزوتنەوەی هاتووم داوای مافی خۆم دەكەم، حزبی نەتەوەی عێراقی و بزوتنەوەی هۆشیاریی نیشتمانی).

ئەو لایەنانە لە چەند خاڵێكدا داواكارییەكانیان خستۆتەڕوو كە تێیدا هاتووە، “پێویستە لە عێراق حكومەتێكی ڕاگوزەر پێكبهێندرێت و ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵبژاردنێكی نوێ لەهەمانكاتدا هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام مەترسیی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتییان دروست دەکات، بۆیە…
Total
0
Share