لە سۆران کەسێک دوای دزینی بڕێک پارە خۆی ڕادەستدەکات

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد، کەسێک کە بڕی 10 ملیۆن دیناری دزیبوو خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، لە کۆمەڵگای گەڵاڵە هاوڵاتییەک سکاڵای کردووە، کە بڕی 10 ملیۆن دینار لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دزراوە.

پۆلیسی سۆران لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و تۆمەتبارەکە ناسراوەتەوە، بەڵام بەرلە دەستگیرکردنی خۆی ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران کردووە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

تۆمەتبارەکە ناوی (ش.ک.م )ـە و لەدایکبووی ساڵی 1994ـە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر (2900$)دووهەزارونۆسەد دولاری ئەمریکیدا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى قوربانییه‌كى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

دواى نزیكه‌ى 20 ڕۆژ له‌ بێسه‌روشوێنبوونى ته‌رمه‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ ته‌رمى شوانه‌كه‌ى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌. نووسینگەی پارێزگارى هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share