مشعان جبوری: كازمی و حكومەتەكەی دەمێننەوە و پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە

مشعان جبوری دەڵێت، مستەفا كازمی و حكومەتەكەی دەمێننەوە و پەرلەمان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەر بە ڕەوتەكەی سەدر، مشعان جبوری كەسایەتیی سیاسیی سوننە كە ماوەیەك لەمەوبەر لە ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەران دەركرا، پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، “كازمی و حكومەتەكەی دەمێننەوە و پەرلەمان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدەدرێت”.

ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانتارانی سەر بە ڕەوتەكەی موقتەدا سەدر لەسەر داوای ناوبراو دەستیان لەكاركێشایەوە. دواتر سەدر بڕیاری دا زۆربەی دام و دەزگاكانی سەر بە ڕەوتەكەی دابخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەستپاکی: تیرۆریستێک بە شەهید تۆمارکراوە و مووچەی لەسەر وەرگیراوە

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی جێبەجێکردنی دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵیی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، نەوت، تەندروستی و شارەوانیی…
Total
0
Share