شەش مانگە پارەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا نەدراوە

ئەندامێكی ئەجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت داهاتی سندوقی كۆمەكی شێرپەنجەی خەرجكردووە و شەش مانگە پارەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای نەداوە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، سندوقی كۆمەكی تووشبووانی شێرپەنجە كە بەیاسا دانراوە حكومەت بۆی نییە دەستكاری داهاتەكەی بكات، بەڵام پارەی تێدا نەهێڵدراوە، لە گومرگ و باج و ڕسووماتی جگەرە و مەشروب و هاتوچۆش هیچ بڕە پارەیەك ناخرێتە سندوقەكە كە بەیاسا بۆی تەرخانكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “پێویستە لەداهاتی سلێمانی دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە بۆ هیوا بكڕدرێت و هیچ چەكێكی دەرمانی هیوا لە هەولێر خەرجناكرێت و سلێمانیش دەڵێت بانك پارەی تێدا نییە”.

ئاشكرایكرد، بۆ ئەوەی پزیشكێك نۆرینگەی ئەهلی دانەنێت و لە نەخۆشخانی ئەهلی دەوامنەكات دواتر لەنەخۆشخانەی هیوا دەوامدەكات و چارەسەری نەخۆش دەكات، بەڵام شەش مانگەپارەی ئەو پزیشك و كارمەندانەش نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share