وێنە.. ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی نیسان بە توندی ڕکابەریی “کامری” دەکات

نیسان ئامادەکاریدەکات بۆ خستنەڕووی شێوەی نوێی “Altima” و بڕیارە ببێتە یەکێک لە بەهێزترین ڕکابەرەکانی ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی “Camry” لە کۆمپانیای تۆیۆتا-وە.

بەراورد بە شێوەی پێشووی، ئۆتۆمبێلەکە گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە و قەبارەشی گەورەتر بووە، شێوەی پێشەوەی بە تەواوی گۆڕاوە و لاییتەکانیشی لە تەکنەلۆژیایەکی نوێی LEDـن.

لە ناوەوەش گۆڕانکاریی زۆر هەن و ڕوونما (شاشە)ـیەکی گەورەتری بەسەر داشبوڵەکەیەوە هەیە، کە بە بێتەل (وایەرلێس) دەتوانێت بە مۆبایلەوە پەیوەندی بکات، لەڕێی هەریەک لە سیستمەکانی Apple CarPlay و Android Autoـەوە.

لە دیارتەین ئەو تەکنەلۆژیایانەی لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکەدا هەیە، سیستمی سەلامەتی و پاراستنی Safety Shield 360ـە، کە لەڕێیەوە ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی پێویستدا بە شێوەی ئۆتۆماتیکی ئیستۆپ دەکات، تەنانەت لە کاتی ڕۆیشتن بە بەگیشدا. ئەمە جگە لە سیستمی خێرایی ئۆتۆماتیکیی ProPilot، سیستمی ناوچەی کوێر و “حاسە”کانی هەرچوار لای ئۆتۆمبێلەکە.

ئۆتۆمبێلەکە بە هەردوو بزوێنەری 2.5 لیتر، گوڕی 185 و 191 ئەسپەوە بەردەست دەبێت، ئەمە جگە لە شێوە “سپۆرت”ـەکەی کە بزوێنەری 2.0 VC-Turboـی دەبێت بە گوڕی 251 ئەسپەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
زیاتر ببینە

تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە ئیمارات سەرکەوتوو بوو

تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێری شوێنگرەوەی تاکسی لە شەقامەکانی ئیمارات سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و چوار ئۆتۆمبێل لە تاقیکردنەوەکەدا بکارهاتوون، دووانیان کارەبایی…
Total
0
Share