وەزارەتی كشتوكاڵ شەش ڕێكاری بۆ ڕێگریكردن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم شەش ڕێكاری گرنگ بۆ ڕێگریكردن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم تێیدا هاتووە، لە پێناو ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان، كە ئێستا لە هەندێك لە پارێزگاكانی عێراقدا بڵاوبووەتەوە، بڕیاردراوە چەند ڕێكارێك بگیرێتەبەر.

لەوانە:-

یەكەم/ پێویستە سەربڕین لە سەربڕخانە فەرمییەكان بێت و بەپشكنین و مۆری فەرمیی ڤێتێرنەری بچێتە بازاڕ و سەربڕین لەسەر ڕێگەكان و لاكۆڵانەكان قەدەغەبكرێن.

دووەم/ پشكنینی ئاژەڵەكان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بەمەبەستی دڵینابوون لەتەندروستیی ئاژەڵەكە ئەنجامبدرێت.

سێیەم/ پێویستە ڕێكارە تەندروستییەكان بۆ پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و كەلوپەلی سەربڕین لەسەربڕخانەكاندا ڕەچاوبكرێت.

چوارەم/كەرەنتیەنەكانی ئاژەڵ لە دەروازە و فڕۆكەخانەكاندا و پێویستە پشكنینی وورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بكەن كە دەهێندرێنە هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستیی ئاژەڵەكان.

پێنجەم/ وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێكاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ مەبەستی دابینكردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەكی (قڕنە) كە هۆكاری سەرەكیی گواستنەوەی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەكان و ئەم هەلمَەتە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

شەشەم/ كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی هێنانی ئاژەڵ بەشێوەی نافەرمی لە سنوورەكانی دەرەوە و نێوان هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵ لەو پارێزگایانەی كە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەهێنرێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکەنەوە. چرۆ…
Total
0
Share