وەزارەتی ناوخۆ: ئەوانەی ئۆتۆمبێلی حکومییان پێیە دەبێت خۆیان سزای سەرپێچییەکان بدەن

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، ئەو کارمەندانەی حکومەت کە ئۆتۆمبێلی حکومییان لایە دەبێت خۆیان سزای تیژرەوی و سزاکانی دیکەی سەرپێچیی هاتوچۆ بدەن، نەک فەرمانگەکانیان.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە و ڕەزامەندیشی لەسەردراوە، بڕیاری خەرجکردنی سزاکانی تیژڕەوی و سەرجەم سزاکانی دیکەی هاتوچۆ لەلایەن ئەو کارمەندانەی وەزارەتەکە کە ئۆتۆمبێلی حکومییان لایە، لەپێناو پابەندبوونیانە بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، “لەپێناو پابەندبوون بە ڕێنوێنییەكانی هاتووچۆ و بۆ ئەوەی ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمێلەكانی میری بەكاردەهێنن، پابەندی ڕێنوێنییەكان بكەن، نابێت نووسراوی لێخۆشبوون لە سزاكانی تیژڕەوی و سزاكانی سەرپێچیی هاتووچۆ بەرز بكرێتەوە، بەڵكو شۆفێرەكان پێویستە پابەند بكرێن، كە هەركەس سەرپێچی بكات خۆی سزاكە بدات، نەك دامەزراوەكانی میری”.

ناوەڕۆکی نوسراوەکە لەلایەن میدیایی فەرمیی پارتییەوە بڵاوکراوەتەوە و بەوپێیە، ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیكردووەتەوە، ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی حکومییان لایە، دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی خۆیان و سەلامەتیی گشتی بن.

بابەتی پێشتر

دادگای بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی كۆچبەران بۆ ڕواندا نیشاندا

بابەتی دواتر

وردەی پلاستیک لە بەفری نیوەگۆی باشووردا دەدۆزرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێتەوە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن بخاتە ‏بەرنامەی كارەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاكانی پەرلەمانی كوردستان داوای هەموارکردنەوەی ‏یاسای هەڵبژاردن دەکەن و لەوبارەیەوە واژوویان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان…
Total
0
Share