بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی دارەتوو، تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان سەنی – تاكسی) دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، كەسەكە دانی بە تاوانەكەدا ناوە و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشدا گیرا.