نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 122 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 122 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 120 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ پێنجشەممە نەوتی خاوی برێنت بە 121 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەڵام دواتر نرخەكەی كەمێك دابەزی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پێشتر

خزمەتگوزاریی گەشتیاری بۆ شارباژێر دەستەبەردەكرێت

بابەتی دواتر

دەوامی فەرمانبەران كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share