سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، “سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە بە ‌جۆرێك بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و برەودان بە پرۆسەی دیموكراسی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش بەردەوامدە‌بێت لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لەبەردەم یاسای هەڵبژاردندا ماون.”

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و تیمی پسپۆڕی هەڵبژاردنەكانی سەر بە یونامی، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بە بابەتی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و هەوڵدان بۆ لەیەك نزیككردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەكانەوە تاوتوێكراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە بە ‌جۆرێك كە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و برەودان بە پرۆسەی دیموكراسی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكان بێت و سەرۆكایەتیی هەرێم بەردەوامدە‌بێت لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لەبەردەم یاسای هەڵبژاردندا ماون و بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا سكرتاریەتێك پێكبهێنرێت لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی یۆنامی بۆ بەدواداچوون و بەردەوامیی هەوڵەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییە‌كان كە تا 1ی تەموزی ئەمساڵ ڕاپۆرتێك ئامادەبكرێت.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆرەوە

بابەتی دواتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش بەر لە جەژن بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share