باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر دەكات

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر دەكات و داوا لە هێزەعێراقییەكان و هێزەكانی هەرێمی كوردستان كاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتریان هەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق تێیدا هاتووە، ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە كرایە سەر هەولێر و بەهۆیەوە هاوڵاتییانی سڤیل و موڵك و ماڵی هاوڵاتییان كرانە ئامانج.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمجۆرە هێرشانە دەبنە هۆی هەڕەشەكردن لە ئاسایشی هاوڵاتییان و زیانگەیاندنیان بۆیە جەخت لە كاركردنی هاوبەشی هێزەعێراقییەكان و هێزەكانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە.

بابەتی پێشتر

عەلی باپیر: پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان فرەبازنەیی‌ و بە لیستی نیمچەكراوە بێت

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share