سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر بڵاوكردەوە

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر بڵاوكردەوە و داوادەكات ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ ده‌ستیان له‌م جۆره‌ هێرشانه‌دا هه‌یه‌ بدۆزرێنەوە.

لە په‌یامێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، “به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 8 له‌سه‌ر 9/6/2022 به‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه‌سه‌ر شاری هه‌ولێری پاته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سڤیل برینداربوون و چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێكیش زیانیان به‌ركه‌وت”.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕایگەیاندووە، “ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌داین كه‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌ زیان به‌ سه‌قامگیریی ئاسایش و دۆخی سیاسیی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و خزمه‌ت به‌ دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات”.

ڕاگەیەنداوەكە دەڵێت، “سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو جارێك پشتگیریی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان ده‌زگاكانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق زیاتر توندبكرێن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه‌ ده‌ستیان له‌م جۆره‌ هێرشانه‌دا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه‌، هه‌وڵ و هه‌نگاوی جددی هه‌ڵگرن كه‌‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆری بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی فەرەنسا دوای مباپێ فشاری خستووەتە سەر زێدان

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت سوودمەندبن لە وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە نمەباران دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share