ئێران 12 کەسی لە یەک کاتدا لەسێدارە دا.. هیومەن ڕایتس هۆشداری دەدات

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی یەک ڕۆژدا و لەیەک زیندانیدا 12 هاوڵاتیی وڵاتەکەی لەسێدارە دەدات، ڕێکخراوێکی ناوخۆیی ئاماژە بە زیادبوونی بەردەوامی لەسێدارەدان دەدات لەو وڵاتە و وەک زەنگی مەترسی ناوی دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی (ئێران هیومەن ڕایتس)، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی لە زیندانی زاهیدان لە شاری سیستانی بەلوجستان ئەنجامداوە و تێیدا 12 زیندانیی بەلوجی لە یەک کاتدا لەسێدارەداوە.

ئەو کەسانەی لەسێدارەدراون، لە 11 پیاو و یەک ژن پێکهاتوون و سەرجەمیان تۆمەتباری کوشتن و ماددەی هۆشبەر بوون، لەسێدارەدانی ئەو ژمارەیە لە هیچ میدیایەکی ئێرانی باس نەکراوە.

سزای لەسێدارەدانی ئەو 12 کەسە، شەشیان بەتاوانی کوشتن و شەشی دیکەیان بە تاوانی ماددەی هۆشبەر بووە.

ئەو تەنیا ژنەی لەناو لەسێدارەدراوەکاندا بووە، تۆمەتباربووە بە کوشتنی هاوسەرەکەی و لە ساڵی 2019وە دەستگیرکراوە.

ڕێکخراوەکە کە بارەگاکەی لە وڵاتی نەرویجە، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی زۆری لەسێدارەدان و جێبەجێکردنی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەتایبەت دژی کوردەکان و بەلوجەکانی ئەو وڵاتە.

هەروەها لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ئەو ژمارە زیندانییە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی بەرگریی ئێرانەوە کە قەدەغەکراوە لەو وڵاتەدا، پشتڕاستکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، لەگەڵ دەستپێکردن و بەردەوامیی خۆپیشاندان لە ئێران هەڵمەتی گرتن و سەرکوتکردن و لەسێدارەدان لە وڵاتەکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا بڵاویکردووەتەوە، جێبەجێکردنی لەسێدارەدان لە وڵاتی ئێران بەڕێژەی 21% بەرزبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریداوە لەوەی ژمارەکە زۆر لەڕاستیدا زۆر زیاترە لەوەی لەبەردەستی ئەواندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: تاوەکو ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامبێت ئامادەی دانوستان نیین

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لەبەر رۆشنایی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل، ئامادەنین بۆ هیچ دانوستانێک لەگەڵ هیچ لایەنێک.…
زیاتر ببینە

فیدان: پێشبینیدەکەین قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەستپێبکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، بە پێشبینیی ئەوان، قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە هەفتەکانی یەکەمی ساڵی 2026، دەستپێدەکات. هاکان…
Total
0
Share