كاپتنەكانی بەرشلۆنە متمانەیان بە سەرۆك نییە

چوار كاپتنەكەی بەرشلۆنە دژی بڕیارەكانی خوان لاپۆرتای سەرۆك دەجوڵێنەوە و متمانەیان پێی نییە.

لاپۆرتا داوای كردووە بۆ جاری سێیەم یاریزانەكان داشكاندن لە موچەكانیان بكەن، بەڵام هەر چوار كاپتنەكە دژی ئەو بڕیارە دەجوڵێنەوە.

ئەوان پێیانوایە یانەی بەرشلۆنە بەوجۆرە مایەپوچ نییە كە لاپۆرتا باسی دەكات.

دەشڵێن: ئەگەر بەرشلۆنە پارەی نییە چۆن دەتوانێت هەوڵ بۆ كڕینی پێنج بۆ شەش یاریزان لە یەك كاتدا بدات.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان دۆخی دارایی بەرشلۆنە زۆر خراپە و لە هەمان كاتیشدا یانەكە لیستێكی گەورەی دیاریكردووە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزابكات.

بابەتی پێشتر

تورکیا بەنیازە لەم هەفتەیەدا هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات

بابەتی دواتر

ئێران 12 کەسی لە یەک کاتدا لەسێدارە دا.. هیومەن ڕایتس هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share