ڕیاڵ مەدرید “مینی کاڤانی” دەکڕێت

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی یەکێک لە باشترین لاوە بەهرەدارەکانی خولی بەڕازیل دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، خۆرخی بیکۆن، دۆزەرەوەی بەهرەکانی ڕیاڵ مەدرید لە خولی بەڕازیل چاودێری توندیان خستووەتە سەر ماتیۆس ناسیمێنتۆی هێرشبەری یانەی بوتافوگۆ و بەم نزیکانە گرێبەستی پێشکەش دەکەن.

ناسیمێنتۆ تەمەنی 18 ساڵە و لە یانەی بوتافوگۆ یاری دەکات، بەرزی باڵای 182 سانتیمەترە و لەلایەن میدیاکانەوە بە “مینی کاڤانی- کاڤانی بچووک) ناوی دەرکردووە، لە هەر دوو پێگەی هێرشبەری سەرە ڕم و باڵەکانی هێرشبەری ڕاست و چەپ یاری دەکات.

بەهرەدارەکەی بەڕازیل لە پێکهاتەی لاوانی سیلیساو یاری دەکات، شێوازی یاریکردنی هاوشێوەی ئیدینسۆن کاڤانی ئورۆگواییە، چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکرێت.

ناسیمێنتۆ لەم وەرزەدا بەشداری 17 یاری کردووە، حەوت گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share