بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە

كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی فۆتۆ: ئەرشیف

سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە و دیداری سیاسی.

سەرەتا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەلایەن نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی پێشوازیكرا.

دواتر كۆبوونەوەی سەرۆكی یەكێتی و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی دەستیپێكرد.

سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بە مەبەستی تاوتوێكردنی دواپێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێیە لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، “سبەینێ…
Total
0
Share