ئۆتۆمبێلێك له‌ هه‌ولێر ته‌قییەوە و هاوڵاتییەك گیانیلەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئۆتۆمبێلێك لە گه‌ڕه‌كی سێتاقانی شاری هەولێر تەقیوەتەوە و قوربانیی هەیە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان كە قسەیان بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە، بەهۆی تەقینەوەكەوە چوار هاوڵاتی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتر یەكێك لە بریندارەكان كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، لەنێو بریندارەكاندا منداڵێك هەیە كە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەگەڵ دوو بریندارەكەی تردا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر لەژێر چاودێریی چڕدان.

پەیامنێری ئێستا لە هەولێر ڕوونیكردەوە، ئۆتۆمبێلەكە لە كۆڵانێكی گەڕەكی سێتاقاندا ڕاگیرابوو، دوای چەند كاتژمێرێك تەقیوەتەوە و تا ئێستا زانیاریی پشتڕاستكەرەوە نییە كە تەقینەوەكە تیرۆریستی بووە یاخود هۆكاری تری هەبووە.

ڕاشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی ڕووداوەكەن، بەڵام هیچ لایەنێك زانیاری و ڕوونكردنەوەی فەرمی لەبارەی تەقینەوەكە و هۆكارەكەیەوە نادات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا” وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی مێردمنداڵێک لە کاتی دەستگیرکردنیدا بڵاودەکاتەوە”

دوێنێ لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش رایگەیاند،…
Total
0
Share