زاملی: مافیاكان نیوەی بەروبوومی نەوت بەقاچاخدەبەن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، نیوەی بەروبوومە نەوتییەكان بەقاچاخدەبرێن و پارەكەی بۆ مافیاكانە.

حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، زانیاریی پشتڕاستكەرەوەیان هەیە دەیسەلمێنن كە بەقاچاخبردنی نەوت، دەگاتە نیوەی بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق.

زاملی لەگەڵ فەرماندە و كاربەدەستانی پۆلیسی نەوت و وزەدا كۆبووەتەوە و وتوویەتی، “ئەوەی لە بەروبوومەكانی نەوت بەقاچاخدەبرێت، بڕەكەی دەگاتە نیوەی ئەو نەوتە خاوەی عێراق دەیفرۆشێت و پارەكەشی بۆ مافیاكانە”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، مافیا و لایەنە دەستڕۆیشتووەكان هەوڵدەدەن گرێبەستەكانی چاككردنەوەی تاوەرەكانی كارەبا كە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەكانەوە تێكچوون بەدەستهێنن و سوودمەندببن.

بەپێی وتەی زاملی، ئەو پێشێلكارییانە تەنانەت دەروازە سنوورییەكان و گومرگ و بەندەرەكانیشیان گرتووەتەوە و هەندێك لایەن ڕێگەنادەن سوودەكانیان بۆ گەل بگەڕێندرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەناو هۆڵی پەرلەمان واژوو بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە و  سەرجەم فراكسیۆنە…
زیاتر ببینە

موسەننا ئەمین: تا ئێستا ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی دانیشتنەكەی پەرلەمان كۆنەكراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرایدەكات، بەزمانی ژمارە، تا ئێستا ڕێژەی یاسایی ‏پەرلەمانتاری پێویست كۆنەكراوەتەوە بۆ بەشداریكردنی لە دانیشتنەكەی شەممەی ‏ئەنجومەنی…
Total
0
Share