وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی سلێمانی دەركرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا ساڵانە بەشە دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەخرێتە سەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، سەردانی وەزیری تەندروستی عێراق د.هانی موسا عقابی كردووە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ پێداویستی نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی تالاسیمیا.

باسی لەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری تەندروستی لیستی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمای ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد بۆ دابینکردنی.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “پاشان داخوازی کەمپینی نەخۆشخانەی هیوامان پێگەیاند و وەزیری تەندروستیش بە ڕێز و پێزانینەوە باسی کارەکانی نەخۆشخانەی هیوای کرد و بەڵێنی چارەسەی کەمی دەرمانیدا و وتی تاکە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە بۆ هەموو عێراق و لەمەودوا ساڵانە بەشەدەرمانی دەخەینە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی” .

بابەتی پێشتر

پاپای ڤاتیكان سەردانی ئۆكرانیا دەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وەرگرتنی خوێندكارانەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share