سۆران عومەر كیمیابارانەكانی توركیا دژی پەكەكە دەباتە پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق

لەسەر داوای پەرلەمانتارێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم و لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پاش ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی و ڕێكخراوی ئاشتی كوردستان نامەیان ئاراستەکردین و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەش باسیان لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو كردووە لەلایەن تورکیاوە،

داواکەمان ئاراستەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد”.

باسی لەوەشكردووە، حاكم زاملی لای خۆیەوە بەفەرمی داواکەیان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردەووە بە ڕاگرتنی هێرشەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەوبارەوە.

بابەتی پێشتر

هەست دەکات و ئازاری دەبێت.. زاناکان پێستی دەستکرد بەرهەمدەهێنن

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ چاوەڕوانی جیسۆزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share