تیمێک لە زاناکان پەرەیان بە جۆرە پێستێکی دەستکرد داوە کە وەک پێستی مرۆیی دەتوانێت هەست بە ئازار بکات و کاردانەوەی بۆ پاڵنەرە دەرەکییەکان هەبێت.
تیمەکەی زانکۆی گلاسکۆ-ی سکۆتلەندا ڕوونیکردووەتەوە، سیستمێکی کۆمپیوتەرییان بەکارهێناوە کە لاسایی شیرازەی دەماریی مێشک دەکاتەوە و ئەمەش ڕێیداوە پێستە دەستکردەکە وەک پێستی مرۆیی بێت.
پێستی ئەلیکترۆنی نوێترین پێشکەوتنە لە بواری ڕووکەشە دەستکردە نەرم و هەستیارەکاندا و کۆمەڵەی ئەندامە ئەلیکترۆنییەکان و هەستەوەر (BEST)ـی سەر بە زانکۆی گلاسکۆ بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر رافێندەر داهێ بەرهەمهێنەریەتی.