ناسا پەیوەندیی لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانیی دەپچرێت کە ڕەوانەی سەر مانگی کردووە

ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد، پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکی ئاسمانی پچڕاوە کە ڕەوانەی سەر مانگیان کردووە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی هاوسەنگیی خولگەی مانگ، بەهای ئەو کەشتییە ئاسمانییە 32.7 ملیۆن دۆلارە.

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە پەیوەندییەکی سەرکەوتوویان لەگەڵ کەشتیی کاپستۆن ئەنجامداوە، دواتر نەیانتوانیوە هیچ پەیوەندییەکی دیکەی پێوە بکەن.

سارە فرایزەر وتەبێژی ناسا لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەندازیارانی تایبەتمەند لە هەوڵی ئەوەدان هۆکاری پچڕانی پەیوەندییان لەگەڵ کەشتییەکە بزانن، هەروەها گەشبینن بە دووبارە چاککردنەوەی پەیوەندییان بە کەشتییەکەوە.

فرایزەر ئاماژەی بەوەکردووە، کەشتییە ئاسمانییەکە لە 28ی مانگی حوزەیراندا ڕەوانەکراوە و ماوەی هەفتەیەک لە خولگەی دەوری زەوی ماوەتەوە، دواتر بە سەرکەوتووی بەرەو خولگەی مانگ بەڕێکەوت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. حەوت کەس بەتۆمەتی بڕینی گیرفانی خەڵک دەستگیرکران

بابەتی دواتر

پارە لە بانك نەماوە و بۆی هەیە دابەشكردنی مووچە بكەوێتە دوای جەژن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share