پەكەكە شەهیدبوونی سەركردەیەكی ڕاگەیاند

حسێن ئاکداغ

پەكەكە شەهیدبوونی یەكێك لە سەركردەكانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، لە هێرشێكی ئاسمانیی توركیادا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبووە.

کۆمیتەی پشتیوانیی لە خانەوادەی شەهیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ شەهیدبوونی دکتۆر حسێن ئاکداغ (سەلمان بۆزکوور)-ی ڕاگەیاند، کە لە 5ی حوزەیرانی 2021 لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیادا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبووە.

حسێن ئاکداغ ساڵی 1972 لە ناوچەی حەزۆ-ی ئێلح لەدایکبووە، ساڵی 1992 پەیوەندی بە پەكەكەوە كردووە و لە شارە گەورەکانی تورکیا بەشداری لە کارەکانی ڕێکخستندا کردووە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەرفەتی زیاتر لە هەموو بوارەكان بۆ گەنجان دەرەخسێندرێت

هەردی سەڵاح رایگەیاند،”بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەرفەتی زیاتر لە هەموو بوارەكان بۆ گەنجان دەرەخسێندرێت. وتیشی، “تەنها یەكێتییە دەتوانێت…
Total
0
Share