هێربرت هاینز، سەرۆكی بایرن میونشن جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت لیڤاندۆڤسكی پابەند بێت بە گرێبەستەكەیەوە و ئاماژەی بەوەشدا كە هێشتا لەگەڵ گنابری نەگەیشتونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی.
سەرۆكی بایرن میونشن ئاشكرایكرد، لیڤا گرێبەستی لەگەڵ ئێمە تا ساڵی 2023 هەیە و پێویستە پابەند بێت پێوەی.
وتیشی: “ناكرێت یاریزانێك تا دواین مانگ موچە لە ئێمە وەربگرێت بەڵام كەی ویستی گرێبەستەكەی هەڵوەشێنێتەوە.”
سەرۆكی بایرن میونشن ئەوەشی ئاشكراكرد كە ماوەیەكی زۆرە گفتوگۆ لەگەڵ گنابری دەكەن بەڵام هێشتا نەگەیشتونەتە ڕێكەوتنی كۆتایی بۆ هێشتنەوەی.
ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن تا هێرشبەرە ئەڵمانییەكە ڕازی بكەن بمێنێتەوە.
لەبارەی كڕینی سادیۆ مانێی سەنیگالیشیەوە، سەرۆكی بایرن هیچ شتێكی نەوت و جەختی كردەوە كە ئەوان قسە لەسەر یاریزانی یانەكانی تر ناكەن.