بۆریی ئاوی دوكان-سلێمانی چاككرایەوە

دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو بۆریی سەرەكیی ئاوی دوكان-سلێمانی شكا، لەماوەی 40 كاتژمێردا بۆرییەكە چاككرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممە 2ی حوزەیران بەهۆی كێشەی كارەباوە هێڵی یەكی بۆریی سەرەكیی ئاوی دوكان-سلێمانی شكا، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی بەشەكانی دابەشكردن و چاكسازی ئاو و وێستگەكانی دوكان و تیمێكی پسپۆڕ لە كارمەندان، توانرا لەماوەی 40 کاتژێردا کێشەکە چارەسەربکرێت.

دەشڵێت، لە بەیانیی ئەمڕۆوە ئاو گەیشتۆتە پڕۆژەکە و دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەکانەی ئاو لەو هێڵە وەردەگرن بەپێی بەرنامەیەك دەستپێدەكات.

شەوی ڕووداوەكە قایمقامیەتی قەزای دوكان بڵاویكردەوە، بەهۆی بڕانی تەزووی كارەبا و هاتنەوەی لە هەمانكاتدا بۆری گواستنەوەی هێڵی ئاوی (دوكان – سلێمانی) تەقی و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروستكرد.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.. یاسای پاراستنی ژینگە یەکێکە لە تەوەرەکان

بابەتی دواتر

دەنگی ئامینە كاكەباوە هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی حكومەتی سوید یەكلادەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان بچێتەوە بەردەم دادوەر. ئامەد پیران نوێنەری کەسوکاری زیندانیکراوانی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
Total
0
Share