گەورەکانی بەرشلۆنە بۆ لاپۆرتا: ئەم جارە ڕازی نابین

یاریزانە گەورە و بە ئەزموونەکانی یانەی بەرشلۆنە، جارێکی دیکە ئامادە نین مووچەکانیان کەم بکەنەوە.

ماڵپەڕێ “دیاریۆ سپۆرت”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا تاوەکو دێت لە قەیرانە داراییەکاندا نغرۆ دەبێت، بۆ جاری سێیەم داوایان لە یاریزانە گەورە و بە ئەزموونەکان کردووە قایلبن بە کەم کردنەوەی مووچەکانیان.

لە بەرامبەردا جێرارد پیکێ و جۆردی ئەلبا کە لە لیستی بەرزترین مووچەکاندا لە پلەی شەشەم و حەوتەمدان، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دوو جار مووچەکانیان کەمکراوتەوە و جارێکی دیکە ئامادە نین ئەو بڕیارە بدەن، بەڵکو بە پێویستیان زانیوە لە مووچەی گشتی یاریزانان کەم بکرێتەوە نەک بە تەنها جەنگاوەرە کۆنەکان.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، خوان لاپۆرتا، ماتیۆ ئالیمانی ڕاسپاردووە دەست بە پرۆسەی کەمکردنەوەی مووچەی سەرجەم یاریزانان بکات.

بابەتی پێشتر

شەش کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیانلەدەستدا

بابەتی دواتر

بیلاڕوسیا بۆ ئەمریکا: ئەگەر پێویستتانە دەتوانین شیری منداڵانتان بۆ بنێرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share