شەش کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیانلەدەستدا

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان ڕوویدا و شەش کەس گیانیانلەدەستدا و سێ كەس برینداربوون.

ڕووداوەكە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگای نێوان بەعقوبە و کەنعان لە خۆرهەڵاتی دیالە ڕوویداوە، پێكدادانەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا بووە و بەهۆیەوە شەش كەس مردوون كە ئەندامی یەك خێزانن.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا سێ كەسی تر برینداربوون و لەنێو قوربانییەكاندا ژن و منداڵ هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share