وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 488 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە و گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە سێ هەزار حاڵەتی تێپەڕاند.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم ئاماری 24 كاتژمێری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 574 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 488 توشبوو تۆماركراون.
توشبووانی نوێی كۆرۆنا بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (دهۆك 178، هەولێر 152، سلێمانی 128، گەرمیان 16، ڕاپەڕین 8 و هەڵەبجە 6).
وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە 164 توشبوو چاكبوونەتەوە و 21 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە بەرزترینی لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی بووە هەر یەكێكیان بە شەش حاڵەتی مردن.
تائێستا 93 هەزار و 921 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و لەو ژمارەیە 58 هەزار و 105 توشبوویان چاكبوونەتەوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بۆ سێ هەزار و 15 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
حاڵەتەكانی مردن بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (سلێمانی 1455، هەولێر 827، دهۆك 604 و هەڵەبجە 129).