“گووگڵ” پێگەی بەناوبانگی گەڕانی ئینتەرنێت ئەمڕۆ یادی مەحموود عەبدولعەزیز هونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگی میسری کردەوە.
گووگڵ شێوەی ماڵپەڕەکەی خۆی گۆری بە وێنەیەکی هونەرمەندەکە، کە دیمەنێکە لە فیلمی “کیت کەت 1991″ـەوە و مەحموود تێیدا ڕۆڵی “شێخ حوسنی” دەبینێت.
مەحموود عەبدولعەزیز لەدایکبووی 4ـی حوزەیرانی 1946ـە و لە زانکۆی ئەسکەندەرییە بەشی کشتوکاڵی خوێندووە.
کارە هونەرییەکانی جۆراوجۆرن و چەندین بواریان گرتووەتەوە، هەم لە سینەما و هەم شانۆ و تەلەفیزیۆنیشدا.