كڵینتن: پوتین حەزناكات ڕەخنەی لێبگیرێت و فراوانخوازیی ڕاناگرێت

هێلاری كڵینتن دەڵێت، “پوتین حەزناكات ڕەخنەی لێبگیرێت، بە تایبەت لەلایەن ژنانەوە”.

هێلاری كڵینتن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا، تێڕوانینێكی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لەبارەی ژنانەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، “پوتین ئەو كەسانەی خۆشناوێت كە ڕەخنەی لێدەگرن، بە تایبەت ژنان”.

بەپێی وتەی كڵینتن، سەرۆكی ڕوسیا بڕوایەكی ڕەهای بە خوودی خۆی هەیە، وەك ڕۆژنامەی “The Guardian” بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، هێلاری كڵینتن ئەو قسانەی دوێنێ هەینی لە فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەر لە بەریتانیا كردووە.

لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ئەمە دووەم جارە هێلاری لەبارەی پوتین-ـەوە بدوێت، پێشتر ڕەخنەی لە سەرۆكی ڕوسیا گرتبوو بەوەی “سیاسەتی فراوانخوازیی خۆی ڕاناگرێت” و ڕوسیای بە هەڕەشە بۆ سەر ئەوروپا و سەقامگیریی جیهان ناوبردبوو.

بابەتی پێشتر

بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

گووگڵ یادی هونەرمەند مەحموود عەبدولعەزیز دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر…
Total
0
Share