پۆلیسی سلێمانی كەسێكی دەستگیركرد كە هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی دەكرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی كردبوو .

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگاداركرایەوە، كەوا تۆمەتبارێك لەناو بازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و تۆمەتبارەكە دەستگیركرا، دەستیشگیرا بەسەر ئەو نارنجۆكەدا كە بە تۆمەتبار بووە .

لەئێستاشدا تۆمەتبار (س ، أ ، ح لەدایكبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی دووشەممەی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە تاییدا حكومەتی هەرێم، بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌…
Total
0
Share